لە دیلۆک ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە شاری دیلۆک ژنێک بە ناوی رۆژبین ئاڤجل لە ماڵی هاوڕێیەکی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

رۆژبین ئاڤجیل کە خوێنداری بەشی راگەیاندن بووە لە زانکۆی دیلۆک، ئێوارەی دوێنێ لە ماڵی هاوڕێەکی خۆی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

هاوڕێکانی بانگی تیمەکانی تەندروستیان کرد و تەرمی ناوبراویان رەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کردووە.

بە پێی زانیاریەکان لە بارەی گیانلەدەستدانی رۆژبین ئاڤجلەوە لێپرسینەوە دەستی پێکردووە.

ز.ش