لە دیوانی دادی ئەوروپا دانیشتنی دەرهێنانی پەکەکە لە لیست ساز دەکرێت

لە دیوانی داد دانیشتنی دۆسیەی دەرهێنانی پەکەکە لە 'لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان' ساز دەکرێت. ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە زوبەیر ئایدار وتی، "بە بەڵگەکانی دەوڵەتی تورک، ئێمە بە تیرۆریزم تۆمەتبار دەکەن".

لەدیوانی دادی ئەوروپا، دۆسیەیەیەک بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی'رێکخراوە تیرۆریستییەکان' سازدەکرێت.

دۆسیەکە لە دیوانی داد لە لوکسەمبۆرگ ماوەی هەشت ساڵە بەردەوامە. لەلایەکی دۆسیەکە یەکێتی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەوروپا و کۆمسیۆنی ئەوروپا هەن و لەلاکەی تریش پەکەکە هەیە.

بڕیاری ساڵی ٢٠١٨

دیوانی دادی یەکێتی ئەوروپا لە لوکسەمبۆرگ لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا بڕیاریدابوو کە پاساوەکانی هێشتنەوەی پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان وەک پێویست نییە و لیستەکانی نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٧ی پوچەڵ کردبووەوە. بە دەربڕینێکی تر، دادگا ئەو بەڵگانەی کە بۆ دانانی پەکەکە لە لیستەکە بە 'پێویست' نەبینیبوو و بڕیاریدابوو کە بەو بەڵگانە نابێت کە لیستەکەدا بهێڵرێتەوە.

یەکێتی ئەوروپا داوای پێداچوونەوە بەو بڕیارەکەی کردبوو. دواتریش بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٨ بە مەبەستی هێشتنەوەی پەکەکە لە لیستەکەدا سەرلەنوێ داواکاری پێشکەش کردبوو و بەهەمان بەڵگەکانەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ سەرلەنوێ لە لیستەکەدا دایاننایەوە. لایەنی کوردیش لە ٧ی ئاداری هەمان ساڵدا لە دژی لیستەکە دۆسیەی نوێیان کردەوە.

یەکێتی ئەوروپا پێشتریش بەرامبەر هەندێک رێکخراوی جیاجیای هەمان رێگەی گرتبووەبەر. دوای ئەوەی کە دادگا بڕیاریدا، ئەگەر لیستەکە نوێ کرایەوە ئەو هەنگاوە نوێیە کاریگەری لەسەر دۆسیەکە دانانێت. لیستەکە بەپێی پرەنسیپ و بنەماکان شەش مانگ جارێک چاوخشاندنەوەی بۆ دەکرێت. بەڵام هەندێک جار ئەو چاوخشاندنەوەیە دوو ساڵ جارێک دەبێت.

لە دۆسیەی ٣١ی ئادار لە لوکسەمبۆرگدا داواکاری تێهەڵچوونەوەی یەکێتی ئەوروپا و دۆسیەی پەکەکە کە دوای ساڵی ٢٠١٨ لە دژی لیستەکە کردبوویەوە، کرانە یەک.

پارێزەرانی پەکەکە پێداگری دەکەن لەسەر ئەوەی کە پەکەکە نابێت تەنیا بە چالاکییە سەربازییەکانی هەڵبسەنگێنرێت، پێویستە لە رووی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسیشەوە هەڵبسەنگێنرێت. پارێزەر بە تایبەتی سەرنجی راکێشا بۆسەر کارەکانی پەکەکە بۆ گەنجان، منداڵان، ژنان، ژینگە و ئابووری.

لەدانیشتنەکەدا گوێ لە بەرگریی لایەنەکان کرا. دانیشتنەکە لە لایەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل رەمزی کارتاڵ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدارەوە چاودێری کرا.

لایەکان بەرگرییان لە خۆیان کرد

لە پارێزەرانی پەکەکە تامارا بروما رایگەیاند، کە دوای دۆسیەیەکی هەشت ساڵە ئەمڕۆ لە بنەڕەتەوە هەڵدەسەنگێنرێت. بروما بڕیارەکەی ساڵی ٢٠١٨ی بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند، کە پەکەکە هەرگیز نکۆڵی لە چالاکییەکانی لە دژی ئامانجە سەربازییەکان ناکات، بروما باسی لە لیستی 'چالاکییەکان'کرد کە لایەنی بەرامبەر پێشکەشیان کردووە و ئەوەی خستەڕوو کە هیچ بەڵگەیەک نەهێنراوەتەوە کە بیسەلمێنت ئەو چالاکیانە 'چالاکی تیرۆریستین'.

بروما رایگەیاند، کە لیستی 'چالاکی' کە بۆ ساڵی ٢٠١٩ پێشکەش کراوە ئامانجە سەربازییەکان دەگرێتەخۆ و باسی لەوەکرد، کە ئەوەش بەشێکە لە شەڕی چەکداری.

پارێزەری ئەنجومەنی ئەوروپا بانگەشەی ئەوەی کرد کە "بە تەنیا یەک چالاکی تیرۆریستی بەسە'، بەڵام نەیتوانی زانیاریی و ئامارەکانی ئەوە بخاتەڕوو. پارێزەری ئەنجومەنی ئەوروپا پێداگری کرد کە 'دانانی پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان رەوایە' و مەترسی 'چالاکی تیرۆریستی' بۆ خۆی بە بنەما گرت.

لەسەر پرسێکی دادوەری دادگاکە لە پارێزەرانی پەکەکە بروما داوای کرد بڕیاری ٢٠١٩ و تاوانبارکردن کە پەیوەست بە چالاکیەکان دەکرێن رەتبکرێنەوە.

داواکاری ئەنجومەنی ئەوروپا رەتکرایەوە

ئەنجومەنی ئەوروپا هەروەها بە دادگای راگەیاند، کە پارێزەرانی پەکەکە نەیانتوانیوە نوێنەرایەتی پەکەکە بکەن، دادگاش ئەو داواکارییەی ئەنجومەنی ئەوروپای بە بێواتا بینی و رەتیکردەوە.

دادوەر زۆر پرسیاری لە لایەنەکان کرد. پارێزەر تامارا بروما ئاماژەی بەوەکرد کە هەموو چالاکییەکانی شەڕێکی ناوخۆیی نابێت کە بەشێوەی ئۆتۆماتیکی وەک 'تیرۆریست' پێناسە بکرێن و ئەوەی خستەڕوو ئەو شەڕە ناوخۆییە لە پێناو دیموکراتیک کردنی وڵاتێکدایە.

ئەنجومەنی ئەوروپاش لەوەڵامەکەیدا بانگەشەی کرد کە بابەتەکە لێرە گەلی کورد نییە، پەکەکەیە. سەرۆکی دادگای کاتژمێر ١١:٣٠ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ناوبڕی بە دانیشتنەکەدا.

ئایدار: ئێمە لەسەر حەقین

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)کرد و وتی، "ئەوە هەشت ساڵە کە دانیشتنی دۆسیەکە بەردەوامە. بەردەوام نامەمان ناردووە بۆ یەکتر. ٢٠١٨ دادگا لە بەرژەوەندی ئێمە بڕیاریدا، ئەنجومەنی ئەوروپا تانەی لێدا"

ئایدار باسی لەوەکرد، دۆسیەی ئاماژە بۆکراو لەگەڵ ئەو دۆسیانەی کە پەکەکە لە دژی لیستەکە دواتر کردوونیەوە کراون بە یەک و دوای دواخستنی یەک دانیشتن دواخراوە.

ئایدار بەو وتانە دەستنیشانی کرد کە ئەو دۆسیەیە بۆچی گرنگە: "لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی زۆر ناڕەوا تێکۆشانی ئازادی کوردستانیان بە تیرۆریستی تاوانبار کرد. ئەو دۆسیەیە لە دژی یەکێتی ئەوروپا کراوەتەوە. وەک جاران ئەگەر لە بەرژەوەندی ئێمەدا ئەو دۆسیە یەکلا ببێتەوە، دەبێت لیستەکە بە تەواوەتی هەڵوەشێتەوە.

هێشتاش دوای چەند مانگ نوێی دەکەنەوە، لەبارەیەوە تانەی لێدەدەن. ئێستا دۆسیەیەکی دیکەشمان هەیە. لەلای ئێمە ئەو دۆسیە زۆر گرنگە. هیوادارین کە بەدڵی ئێمە یەکلا ببێتەوە. ئێمە لەسەر حەقین. لایەنی بەرامبەر ناحەقە. بە بەڵگەکانی دەوڵەتی تورک دەیانەوێت ئێمە بە تیرۆریستی تاوانبار بکەن. هەر لە خۆیدا ئەو لیستە بەپێی بەرژەوەندی نێودەوڵەتی ئامادەکراوە".

دادوەر هەڵوێستی لە دژی ئەنجومەنی ئەوروپا نیشاندا

کاتژمێر ١٢:٠٠ دانیشتنەکە دەستی پێکردەوە، سەرۆکی دادگا پرسیاری چاودێری کە دادگا گوێی نەداوەتە بڕیاری ئەنجومەنی ئەوروپای پرسی. دادوەر رایگەیاند، مرۆڤ دەتوانێت تانە لە بڕیاری ئەنجومەنی ئەوروپا بدات وتی،" لە دژی بڕیارەکە کە دادگا پوچەڵی کردووەتەوە، مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان دەبێت کە ئەنجومەنەکە بە کۆپی کردن و پێوە لکاندن تانە لێدەدات. دادوەر رایگەیاند، کە دەبێت مرۆڤ لەبارەی بڕیاری ئەنجومەنی ئەوروپا رێزدارتر بێت.

شاندی دادگا هەروەها سەرنجی راکێشا بۆ سەر نمونەکانی مافی دیاریکردنی چارەنووس، ئامانجەکانی پەکەکە و شەڕ لە ناوچەکانی تری جیهان. یەک لە دادوەرەکان تیشکی خستەسەر نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەتی کە مافی چارەی خۆنوسینی پۆلیساریۆ قەبوڵ کردووە. دادوەر وتی، لەم دۆخەدا پەکەکە بە کامە چوارچێوەی یاسایی هەڵدەسەنگێنرێت. پارێزەری پەکەکە رایەگیاند، ئەو دڵخۆشە بەوەی کە گفتوگۆ لەبارەی ئەوەوە دەکرێت کە پەکەکە بەدوای دیاریکردنی چارەی خۆنوسینەوەیە یان نا و وتی، لەبەر ئەوەی کە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر گەلی کورد مافی دیاریکردنی چارەنووسی نییە، ئەوە بەو واتایە نایات کە ئەو مافە بۆ گەلی کورد جێبەجێ ناکرێت.

تامارا بروما وتی، "یاسا لەسەر دۆخەکە دادەنرێت". دادوەریش وتی، نەبوونی بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان بە واتای ئەوە نییە کە ئەو مافە بوونی نییە. بروما رایگەیاند، کە ئەنجومەنی ئەوروپا دەرگای بە رووی گفتوگۆیەکی بەو جۆرەش داخستووە و ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی.

نوێنەری ئەنجومەنی ئەوروپاش وتی، بابەتی ئەو دۆسیەیە نەک گەلی کورد، پەکەکەیە. دادگا بە مەبەستی نانخواردن ناوبڕیدا و دانیشتنەکە دەستپێدەکاتەوە.

هـ . ب