لە فرانکفورت نەورۆز بە خۆش و خڕۆش پیرۆزکرا
لە فرانکفۆرت بە بەشداری هەزاران کەس ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو.
لە فرانکفۆرت بە بەشداری هەزاران کەس ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو.
نەورۆز لە فرانکفۆرت کە بە پێشەنگایەتی کۆن-مەد، فەد – کورد، فەجەکە، فەد-مەد، فەجەکەمە – کاوا، بە دروشمی ' نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز بێت، بە بەشداری هەزاران کەس پیرۆزکرا.
لە زۆر هەرێم و ناوەندەکانی ئەڵمانیا بە هەزاران کوردستانی لە گۆڕەپانی نەورۆز کۆبونەوە و دەستیان بە پیرۆزکردنی نەورۆز کرد.
جەماوەرەکە کە زۆربەیان گەنج و ژن بوون، سڵاویان بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی نارد و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.
لە ئاهەنگەکەدا دروشمی ' بژی بەرخۆدانی پەکەکە'، ' بژی بەرخۆدانی ئیمڕالی' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' وترانەوە.
گەنجان ئاڵاکانی پەکەکەیان هەڵگرت و قەدەغەی سەر پەکەکەیان شەرمەزار کرد.
ف.ق