لە فرایبۆرگ هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کرا
هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی چالاکییەک شەرمەزار کرا.
هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی چالاکییەک شەرمەزار کرا.
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا لەسەر بانگەوازی مەجلیسی ژنانی نودا و مەجلسی گەلی فرایبۆرگ لە گۆڕەپانی ئاڵتە سیناگۆگ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا.
لە چالاکییەکدا بە ناوی مەجلیسی ژنانی نودا، ڕاگەیەنراوێک خوێنرایەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا، دەبێت ئێمە لە کوردستان ڕێگا بە داگیرکاری و پاکتاوکردن نەدەین، لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش وترا کە دەبێت ئێمە دەستکەوتەکانی ژنان بپارێزین.
نوێنەرانی مەجلیسی گەلیش ڕایانگەیاند، تاکو هێرشەکان بۆ سەر کوردستان بەردەوام بێت ئەوان لە شەقام دەمێننەوە.
لە چالاکییەکدا کۆمەڵەی چەپی ئەڵمان، قسەیان کرد و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە دەبێت دەوڵەتی ئەڵمانیا دەم و دەست بازرگانی چەک لە گەڵ دەوڵەتی تورک ڕابگرێت.
ئاماژە بەوەش کرا لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا خەڵکی سڤیل دەکوژرێن و دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات.
لە چالاکییەکەدا چەند بڵاکراوەیەک کە لە لایەن تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپاوە ( تەژەکە_ئە) ئامادە کرا بوو دابەشکرا.