لە فرایبورگی ئەڵمانیا چالاکی بۆ رۆژی جیهانیی کۆبانێ رێکخرا

بە بۆنەى ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ لە شاری فرایبورگی ئەڵمانیا چالاکییەک رێکخرا.

لە شاری فرایبورگی ئەڵمانیا بە بۆنەى رۆژی جیهانیی کۆبانێیەوە چالاکییەک رێکخرا.

کوردستانیان و دۆستە ئەڵمانییەکانیان بەشداری چالاکیی ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ بوون و بە درێژایی ماوەى چالاکییەکە دروشمەکانی "بژی کۆبانێ"، "بژی رۆژئاوا" ، "ئەڵمانیا دابینی دەکات، دەوڵەتی تورک بۆردومانی دەکات" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی چالاکییەکە بۆ یادی رۆژی جیهانیی کۆبانێ، گروپێک لە فاشیستەکان هەوڵی ئاژاوەگێڕی و کاری تێکدەرانەیان دژ بە یادەکە دا، بەڵام چالاکوانان بە پێداگرییەوە بەردەوامبوون لەسەر بەرز راگرتنی رۆژی جیهانیی کۆبانێ و چالاکییەکیان بەپێی پلانەکەیان بەڕێوەبرد و لە کۆتایدا راگەیاندراوی چالاکییەکەیان خوێندەوە و سەرکەوتوانە کۆتاییان بە چالاکییەکە هێنا.

ژ.ت