لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بە بۆنەى ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێ بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پۆستەر و لافیتە بە شوێنە گشتییەکاندا هەڵواسران.
ئێوارەی یەکشەممە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە زۆرێک لە ناوچەکانی مارسیلیا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەسەر پۆستەر و لافیتە هەڵواسران.
هەمان ئەو چالاکییە لە زۆرێک لە شارەکانی فەرەنسا رێکخران. چالاکییەکان لەسەر رێگاکانی هێڵی شەمەدەفەر، شەقامەکان، بالەکۆنی ماڵان و باڵەخانەکان، لەسەر دیوارەکان و لەسەر پردەکان وێنە و پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵواسران. هەر لەو چالاکییانەدا سڵاو لە شۆڕشی رۆژئاوا کرا. چالاکییەکان بە تایبەتی لە شارەکانی پاریس، ئێڤری، مانتیس لاژۆلۆیی و رێنیس رێکخرابوون.
لە کارڵستادی سوید چالاکی بە کەژاوەى ئۆتۆمبێل رێکخرا
لە شاری کارڵستادی سوید بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەکی ٢ رۆژە بە کەژاوەی ئۆتۆمبێل رێکخرا. لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا راگەیاندراو بۆ هۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کرا. بە ناوی ئەنجوومەنی گەل لە کارڵستادا راگەیاندراو خوێندرایەوە.
رێپێوان لە کۆڵن
گەنجانی کورد و دۆستە ئینتەرناسیۆنالیستەکانیان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنییان رێکخست. گەنجان لە ناوەندی شاری کۆڵن کۆبوونەوە و پۆستەرێک، کە لەسەر نووسرابوو "لە کۆڵن تاوەکو کۆبانێ" و بە بەرزکردنەوەی وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانەکەیان ئەنجامدا.
ژ.ت