لە فریبورگ 'بۆ ئازادی ئۆجالان' پانکارتێک هەڵواسرا

چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر لە شاری فریبورگی ئەلمانیا، بۆ پشتیوانی ئازادی رێبەری گەلی کورد، پانکارتێکیان لە نووسینەکانی ئۆجالان هەڵواسی.

چالاکیی گەنجانی شۆڕشگێر لە شارە جیاوازەکانی وڵاتانی ئەوروپا بۆ پشتیوانیکردن لە ئازادی ئۆجالان بەردەوامە، لەم چوارچێوەیەشدا لە شاری فریبورگی ئەلمانیا گەنجان پانکارتێکیان لە نووسینەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان هەڵواسی.

لە پانکارتەکەدا نووسراوێکی ئۆجالان نووسرابوو کە دەڵێت 'ئەگەر دەتەوێت بژیت، بە ئازادانە بژی' و لە نزیک پارکێکی شارەکە هەڵواسرا.

گەنجانی شۆڕشگێر جەخت دەکەنەوە کە تا ئازادی رێبەرەکەیان بەدی نەیەت، ئەوا کۆتایی بە چالاکیەکانیان ناهێنن.

ز.ش