لە گراتسی نەمسا گۆشەگیری ئیدانە کرا

لە شاری گراتسی نەمسا بە رێکخستنی چالاکییەک گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا.

چالاکییەکە بە بەشداریی کوردستانیان، فمینسیتەکان و دۆستانی ژینگە پارێز لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دا لە هیرینگاسی رێکخرا.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، " Freiheit für Öcalan, frieden in Kurdistan- ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان"، " Es lebe Öcalan – بژی ئۆجالان" وترانەوە.

هەروەها لە چالاکییەکەدا پۆستەر و ئاڵاکانی نەخشێنراو بە وێنەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرابوونەوە و ژمارەیەکی زۆریش راگەیاندراو بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا دابەش کرا.

ژ.ت