لە گیسین چالاکی ئافیش و پانکارت بۆ ئازادی ئۆجالان ئەنجامدرا

لە شاری گیسینی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، چالاکی هەڵواسینی ئافیش و پانکات ئەنجامدرا.

لەسەر ڕێگا قەڵەباڵغەکانی شارەکە و لەسەر پردێکی شارەکە بە ئەڵمانی پانکارتی ' ئەگەر دەتەوێت بژی، بە ئازادی بژی' هەڵواسرا.

لە شوێنە گشتیەکانیش ئافیش بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵواسران.

ف.ق