لە هالە نەورۆز پیرۆز کرا

لە شاری هالەی ئەڵمانیا ئاهەنگی نەورۆز بە جۆشێکی مەزن پیرۆزکرا.

لە شاری هالەی ئەڵمانیا نەورۆز بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا، کوردستانی و دۆستەکانیان بە ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و جلوبەرگی کوردی چوونە گۆڕەپانی نەورۆز. لە گۆڕەپانەکە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە. خولەکێک ڕێز پیشاندرا بۆ گیانبەختکردووانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان.

پاشان هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کوردستانیانی ئازادی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات فەد-کورد، مەێندرێس جانبەک وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد، ڕایگەیاند گەلی کورد ٢٠ هەزار ساڵە لە کوردستان دەژی و گەلی ڕەسەنی میزۆپۆتامیایە، ئەم گەلە دێرینە ناتوانێت زمانی خۆی بەکاربهێنێت و بە ئازادی لەسەر خاکەکەی بژی. دووپاتی کردەوە، دەوڵەتی تورک ستەم لە گەلی کورد دەکات و ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٦ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی تونددایە.

ئاهەنگەکە بە مۆسیقا و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.