لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا جەژنی ژیانەوە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیرۆز کرا.
پیرۆزبایەکە لە هۆڵی ئاهەنگەکانی فۆنیکس لە گەڕەکی هامبورگی شاری هامبورگ بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.
ساڵح فارقین و عەدالەت شارە پیرۆزباییەکەیان پێشکەش دەکرد. لە مەراسیمەکەدا پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مەزڵوم دۆغان، ساکینە جانسز، مەعسووم کۆرکماز، کەمال پیر و محەمەد خەیری دوورمووش هەڵواسرابوون.
سیاسەتمەداری کورد مەروان بۆتان ڕایگەیاند، لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورددا، پەکەکە بەردی بناغەیە. بۆتان راشیگەیاند، ئەو تێکۆشانە، کە بە گروپێکی شۆڕشگێڕ دەستیپێکردووە گەیشتووەتە ملیۆنان کەس. ئەوەشی ڕاگەیاند، هەر چی دەبێت با ببێت تێکۆشانی ئازادی بەردەوام دەبێت و گەلی کورد سەردەکەوێت.
دوای وتەکان، هونەرمەند خەمگین بیرهات و گروپی سیابەند چوونە سەر تەختە. لە مەراسیمەکەدا، دەزا سای و ساڵح فارقین شیعرەکانیان خوێندەوە.
هەروەها لە مەراسیمەکەدا سینەفیزیۆنێک لەبارەی تێکۆشانی ئازادیی کوردەوە پێشکەشکرا.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و سەمای گروپی سیابەند و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.
ژ.ت