لە هانۆڤەر چالاکیی ئیدانەکردن بەڕێوەچوو
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆمەڵکوژییەکانی مانگی کانوونی یەکەم و تراژیدیای سەر سنوورەکانی بلاروس و پۆڵەندا بە ڕێپێوانێک ئیدانە کران.
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆمەڵکوژییەکانی مانگی کانوونی یەکەم و تراژیدیای سەر سنوورەکانی بلاروس و پۆڵەندا بە ڕێپێوانێک ئیدانە کران.
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا کۆمەڵکوژییەکانی گورگوم، رۆبۆسکی، زیندانەکان و تراژیدیای سەر سنوورەکانی بیلارۆس و پۆڵەندا بە ڕێپێوانێک ئیدانە کران و دوای رێپێوانەکە ڕاگەیەندراو خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەمیشە کۆمەڵکوژی لەسەر بنەمای دیدی پاکتاوکاری و سڕینەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دراوە. ئێستاش دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە هێرش دەکاتە سەر شەنگال.
بۆ ئەوەی ڕێگری لەو هێرشانە بکرێت، پێویستە هەموو ئەوانەی پشتگیری لە دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و کرێکاران دەکەن، پێکەوە تێبکۆشن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، باسیش لە تراژیدیای پەنابەران لەسەر سنووری بیلاروسیا – پۆڵەندا کراوە و تیایدا هاتووە: "کێشەی مرۆڤایەتی لەسەر ئەو سنوورانەدا هەیە. ئەو کێشانە بەهۆی هەڵسوکەوت و نزیکایەتیی وڵاتانی سەرمایەداری و بەهۆی جەنگ و قەیرانی ئابوورییەوە دروست بووە".
ژ.ت