لە هێلسنکی چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە گەلانی ئێران بەڕێوەچوو

لە هێلسنکی چالاکییەک بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رێکخرا.

لە شاری هێلسنکیی پایتەختی فینلاند، بەبۆنەی چەلەی شەهیدبوونی ژنی کورد ژینا ئەمینی-یەوە چالاکییەک ئەنجامدرا.

کورد لەگەڵ دۆستەکانیان لە ناوەندی هێلسنکی لە گۆڕەپانی نارینکاتۆری کۆبوونەوە.

چالاکییەکە لەلایەن کۆمیتەی پەژاک و کەژارەوە ڕێکخرابوو و ڕاگەیەندراوێکیشی تیادا خوێندرایەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،  گەلانی ئێران زیاتر لە چل ڕۆژە لەسەر پێی خۆیانن و داوای دیموکراسی و ئازادی دەکەن.

چالاکوانان دروشمی پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیان دەوتەوە.

ژ.ت