بە دیمەن

لە هێلسنکی چالاکیی "ژن، ژیان، ئازادی" ئەنجامدرا

بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی و شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە ناوەندی هێلسنکی چالاکی ئەنجامدرا.

بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی لە تاران لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقییەوە و شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە ناوەندی هێلسنکی چالاکی ئەنجامدرا.

چالاکییە هاوبەشەکە لەلایەن ڕێکخراوە جیاوازەکانی وەک پەژاک و ژنانی چەپ و ژنانی سۆسیال دیموکرات و کۆمەڵەی یەکسانی و پارێزەرانی ئاشتی و پارتی سەوز ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا پانکارت و وێنەی شەهیدانی شۆڕشی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵگیرا.

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و پشتگیری شۆڕشی ژنانی ئێران کرا. گرووپێکی مۆسیقی بە ناوی ڕیتمی بەرخۆدان بە مۆسیقای خۆیان بەشداری چالاکییەکە بوون.