لە هۆڵەندا کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی دژی داگیرکاریی دەستیپێکرد
لە هۆڵەندا پلاتفۆرمی دژی داگیرکاریی لە کوردستان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەسایەتیی هەر چوار بەشی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی دژی داگیرکاریی ساز کرد.
لە هۆڵەندا پلاتفۆرمی دژی داگیرکاریی لە کوردستان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەسایەتیی هەر چوار بەشی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی دژی داگیرکاریی ساز کرد.
ئەمڕۆ لە شاری ڤەنلۆ-ی هۆڵەندا، کاتژمێر ١٠:٠٠ بەکاتی؟ناوەندی ئەوروپا، پلاتفۆرمی دژی داگیرکاریی لە کوردستان کە لە سەروبەندی هێرش و داگیرکارییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان دامەزرا، یەکەمین کۆنفڕاسی خۆی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کەسایەتیی هەر چوار بەشی کوردستان دژ بە داگیرکاریی تورکیا ساز کرد.
کۆنفڕانسەکە بەسرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی دەستیپێکرد و بەوتەی بەخێرهاتن درێژەی پێدرا کە لەلایەن ڕەفیق غەفور ئەندامی پلاتفۆرمەکەوە پێشکەش کرا.
پاشان وتەی نوێنەرانی پارت و لایەنە کوردستانیەکانی وەک یەکێتیی نیشتمانیی، (کۆمەڵە) سازمانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران، پەیەدە، هاوسەرۆکی کەنەکە، کۆنگرەی ستار، بزووتنەوەی گۆڕان و چەندین کەسایەتی سەربەخۆ قسەیان کرد و قسەکانیشان لە چوارچێوەی وەستانەوە دژی داگیرکاریەکە و ڕێکارەکان و داڕشتنی ستراتیژی یەکگرتوو و نەتەوەیی لە دژی، کران.
هەروەها وتەی کۆما جڤاکین کوردستان کەجەکە لە لایەن زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە هەمان چواڕچێوەدا ئاخاوت و سڵاوی کەجەکە و گەریلاکانی ئازادی کە ئێستا لە مەیدانی بەرخوداندان دژی داگیرکاری گەیاندە ئامادەبووان و پشتیوانی خۆیانی بۆ پلاتفۆرمەکە ڕاگەیاند.
زوبەیر ئایدار باس لە گرنگی بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە و زەرورەتی یەکێتی نەتەوەیی و یەک هەڵوێستی کوردان کرد و ئاماژەی بەهاوکاری پەدەکە بۆ تورکیادا و دوای کرد پارت و لایەنەکان هەڵوێستیان هەبێت. ئایدار داواشی کرد ئەو ٣ گەریلایەی کە لە خەلیفان لە لایەن پەدەکە هێرش کراوەتە سەریان و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە، چارەنوسیان ئاشکرا بکات و ئامادەبووانی کۆنفڕانسیش پەیوەست بەوە هەڵوێست بنوێنن. هەروەها ئایدار پەیامی ژمارەیەک گەریلای خوێندەوە کە لە زەندورای مەیدانی بەرخۆدانەوە بەر لە شەهیدببووایان ناردوویانە. پاشان داواشی کرد ئامادەبووان کارا بەشداری لە هەڵمەتی کات کاتی ئازادییەدا بکەن کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئازادی ڕێبەر ئۆجالانە.
لە ئێستادا کارەکانی کۆنفڕاس بەردەوامن و لە ساتەکانی سەرلەئێوارەدا بە ڕاگەیاندنی ئەنجامنامەکەی کۆتایی دێت.
بەگشتیش ڕۆژەڤی کۆنفڕانس بەم شێوەیە :
* 10:00 کردنەوە. چەند وشەیەک لەسەر پلاتفۆڕمی دژی داگیرکاریی و ئامانجەکانی.
* 10:15-13:00 وتوێژ لەسەر بارودۆخی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.
* 13:00-14:00 پشووی نانخواردنی نیوەڕۆ.
* 14:00-15:30 وتووێژ لەسەر دۆخی هێزە کوردستانییەکان و هەڵوێست و بەرگریی لەدژی داگیرکاریی.
* 15:30-17:00 فراوانکردنی " پلاتفۆڕمی دژی داگیرکاریی "
آ. پێکهێنانی دەستەیەک بۆ پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتی و پارت و رێکخراوە کوردستانییەکان.
ب. پێکهێنانی دەستەیەک بۆ کاری دیپلۆماسی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی کوردستان.
ج. پێکهێنانی دەستەیەک بۆ بەهێزکردنی کاری راگەیاندنی هاوبەش.
* 17:00-18:30 ئەنجامنامەی کۆنفرانس، تووێژ و پێشنیاز.
* 18:30 کۆتایی
هـ.هـ