لە هێرشی داعش بۆ سەر بەغدا؛ ١١ کەس کوژران
چەتەکانی داعش شەوی رابردوو لە ناوچەى رەزوانییەى شاری بەغدای پایتەختی عێراق هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازی و بەو هۆیەوە ١١ کەس کوژراون.
چەتەکانی داعش شەوی رابردوو لە ناوچەى رەزوانییەى شاری بەغدای پایتەختی عێراق هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازی و بەو هۆیەوە ١١ کەس کوژراون.
چەتەکانی داعش لە ناوچەى رزوانیە لە رۆژئاوای شاری بەغدا بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردووەتە سەر خاڵی هاوبەشی پۆلیسی عێراق و حەشدی عەشائیری و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان روویداوە و ١١ کەس کوژراون، کە ٥ کەسیان ئەندامی حەشدی عەشائیری و ٦ کەسی تریشیان هاووڵاتیی مەدەنی بوون.
لە شەڕەکەدا هاووڵاتییان ناوچەکە پشتیوانییان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە و لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کردووە ٨ کەسی تریش بریندار بوون. دوای ماوەیەک لە پێکدادان چەتەکانی داعش لە ناوچەکە هەڵهاتوون.
ژ.ت