لە جنێف گۆشەگیری ئیمڕالی و داگیرکەری تورک شەرمەزارکران

تەجەشە و ژەجەتە بە رێپێوانێک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی و داگیرکەری لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان شەرمەزار کرد.

گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئاڤاشین، مەتینا و زاپی هەریمەکانی پاراستنی میدیا لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (ژەجەتە) بە رێپێوانێک شەرمەزار کران.

جەدەکە و یەژەکە جنێفیش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و تەژەکە – ئە بەرزکرانەوە.

گەنجان لەبەردەم پۆستەخانە کۆبونەوە و پانکارتی 'لەبەرانبەر کوشتنی کورد بێدەنگ نەبن'یان بەرزکردەوە و تا ناوەندی شارەکە رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا بێوەستان دروشمی 'بۆ کوردستان چارەسەری سیاسی'، 'بمرێت رژێمی فاشیست'،'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' وترانەوە.

رێپێوانەکە لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەند دەستیپێکرد و تا پردی کۆرناڤین بەردەوام بوو. لەوێ راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە تا گۆشەگیری سەر ئۆجالان کۆتایی نەیەت و هێرشی داگیرکەری لە کوردستان کۆتاییان پێنەیەت، گەنجان و گەلی کورد لەسەرپێ دەبن.

چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق