لە جنێڤ یادی ڕزگار سەرهەڵدان و زەردەشت سیسەر کرایەوە
لە شاری جنێڤی سویسرا مەراسمێک بۆ یادی رەشید چەتین کایا (ڕزگار سەرهەڵدان) و محەمەد چەڤیک (زەردەشت سیسەر) بەڕێوەچوو، کە لە ناوچەکانی سەرحەد و گارزان شەهید بوو بوون.
لە شاری جنێڤی سویسرا مەراسمێک بۆ یادی رەشید چەتین کایا (ڕزگار سەرهەڵدان) و محەمەد چەڤیک (زەردەشت سیسەر) بەڕێوەچوو، کە لە ناوچەکانی سەرحەد و گارزان شەهید بوو بوون.
گەریلاکانی هەپەگە ڕەشید چەتین کایا (ڕزگار سەرهەڵدان) و محەمەد چەڤیک (زەردەشت سیسەر) لە ساڵی ٢٠١٥دا لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانی سەرحەد و گارزان شەهید بوو بوون، بە رێکخستنی مەراسیمێک لە شاری جنێڤی سویسرا یادیان کرایەوە.
یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە جنێڤ (نەجەدەکە / NCDK) بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری ڕزگار سەرهەڵدان، بەشدارییان لە یادەکەدا کرد.
لە کەسایەتیی ڕزگار سەرهەڵدان و زەردەشت سیسەر دا بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، خولەکێک رێزگرتن بەڕێوەچوو.
هاوسەرۆکی نەجەدەکە ساڵح ساغلام لە مەراسیمەکەدا وتی: "خاوەنداریکردن لە تێکۆشانی شەهیدان وەڵامی ئێمە دەبێت بۆ خەونی شەهیدان، کە ئەوانەش ڕێبەری ئازاد و کوردستانی ئازادە".
کەسوکاری شەهیدان لە یادەکەدا ڕایانگەیاند، وەفادار و دڵسۆزی یادی شەهیدان دەبن. پاشان سینەفیزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی شەهیدان نمایشکرا.
یادەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت