لە جزیر دوو کەس دەستگیرکران

لە جزیر دەسەڵات هەڵیکوتایە سەر ماڵەکان و دوو کەس دەستگیرکران بە پاساوی ئەوەی گەواهیدەرێکی نهێنی گەواهی لەسەر داون.

دوێنێ لە گەڕەکێکی شەرناخ لە جزیر، دەسەڵات هەڵیکوتایە سەر ماڵەکان، هەریەک لە A. R و M. R و R. T دەستگیرکران. ئەمڕۆ هەر سێکیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شەرناخ گوتەیان لێ وەرگیرا. پاش وەرگرتنی گوتە لێی، A. R بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکرا. بەڵام هەریەک لە M. R و R. T ڕەوانەی دادگا کران.

بە پاساوی ئەوەی گەواهیدەرێکی نهێنی گەواهی لەسەر داون، هەردووکیان خرانە زیندانەوە.