لە کۆبانێ زیاتر لە ٣٠ هێکتار زەوی گەنم سوتا
لە کۆبانێ دەوروبەری ٣٠ هێکتاری زەوی گەنم سوتا.
لە کۆبانێ دەوروبەری ٣٠ هێکتاری زەوی گەنم سوتا.
لە کاتژمێر ١٦:٣٠ ی ئەمڕۆ، ئاگر لە زەوییە چێنراوی گەنم بەربوو، لە گەڕەکی کانی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ.
بەقسەی جووتیاران نزیکەی ٣٠ هێکتار زەوی گەنم بەهۆی ئاگرەکەوە سوتاوە. هەروەها ئاگرەکە هەندێک باخچەی گەڕەکەکەی گرتەوە.
نزیکەی ٧ ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنەوە کاریان کرد بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە کە هەڕەشە بوو بۆ سەر زیاتر لە ١٢٠ هێکتار زەوی دەوروبەر.