کۆبوونەوەکە لەلایەن 'تۆڕی دژە فاشیستیی نەمسای ژووروو' رێکخرا و نزیکەی ١٤٠ ڕێکخراو، کە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)یان لەناویاندا بوو، بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کرد.
بە ناوی هەبەدەهە-ەوە لە کۆبوونەوەکەدا وتە پێشکەشکران و بە تایبەتی باس لە گوشارەکانی دەوڵەتی تورک-یان کرد.
لە وتەکاندا باسیشیان لە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەکارهێنانی گازی ژەهراویی و کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرا.
لە هۆڵی کۆبوونەوەکەدا دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، پێگە بۆ کوردستان' ستاندێکی زانیاری و هۆشیارکردنەوەیان دانابوو.
ژ.ت