لە کۆجاعەلی پشتگیری 'بانگەوازی ئاشتی' کرا
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی کۆجاعەلی پشتگیری لە 'بانگەوازییەکانی ئاشتی' کرد و وتی: "ئەرکی سەرەکیمان دژایەتیکردنە لە دژی هەر جۆرە شەڕێک".
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی کۆجاعەلی پشتگیری لە 'بانگەوازییەکانی ئاشتی' کرد و وتی: "ئەرکی سەرەکیمان دژایەتیکردنە لە دژی هەر جۆرە شەڕێک".
کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و نوسەران بە ناوی "بانگەوازی ئاشتی" بۆ چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد ڕۆژی ١٤ ی کانوونی یەکەم لە هۆتێلێکی تەقسیم کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدابوو. دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندنەکان بۆ چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد لە تەواوی وڵاتدا بەردەوامن. پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراتیکی کۆجاعەلی لە لقی خەباتکارانی پەروەردە و زانست (ئەگیتەم سەن) کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ پشتیوانی کۆبوونەوەکە ئەنجامدا. نوێنەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، جەهەپە، پارتی کرێکارانی تورک (TIP)، تەڤگەری کاڵدیرەچ، پلاتفۆرمی لایەنگرانی KHK لە کۆجاعەلی، کۆمەڵەی کەلتووری عەلەوییەکان و گەلێک کەس بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.
'ئەم پرۆسەیە لە هەموو کاتێک گرنگترە'
لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا بەناوی پلاتفۆرمی ڕەنج دیموکراسی کۆجاعەلی سەرۆکی ڕێکخراوی TİP ی کۆجاعەلی ئومەتجان تارجان قسەی کرد و وتی: "لە سەردەمێکداین کە شەڕ و توندوتیژی باڵادەستە. ئەم پرۆسەیەی ئێمە تێیداین لە هەموو کاتێک گرنگترە. دەبێت تێکۆشانی یەکگرتوومان بڵند بکەینەوە و بە هێزەوە باسی ئاشتی بکەین. بەم بۆنەیەوە کۆبووینەوە و پشتیوانی هەڤاڵە تێکۆشەرەکانمان بکەین کە خواستی خۆیان بۆ ئاشتی دەربڕیوە".
ناڕەزایەتی لە دژی سیاسەتی شەڕ
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆجاعەلی نوری تان ڕایگەیاند کە خەبات بۆ چارەسەر گرنگە و وتی: "لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و تورکیا ڕووداوی زۆر سەخت ڕوودەدات. تورکیا لە سووریا لە ناو شەڕدایە، لە هەموو شوێنێکی عێراق و لوبنان و سووریا و ئیسرائیل کێشەی جدی هەیە. ئەم دۆخە ڕەنگە ببێتە هۆی گۆڕینی سنوورەکان و کۆچبەری جۆراوجۆر، بەڵام گرنگترین ئەرکمان دژایەتیکردنە لە دژی هەر جۆرە شەڕێک".
سەرۆکی کۆمەڵەی دەرسیم روهی چەلیک گوتی: "ئاشتی بەمانای هەناسەدان دێت. ئاشتی واتا مرۆڤ لە وڵاتێکی وێرانبوودا ئازاد بژی. دەڵێین ئاشتی و دەمانەوێت بە ئازادی لە وڵاتەکەماندا بژین".