لە کەلار گردبوونەوەیەک دژی هێرشەکەی تورکیا بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شاری کەلار گردبوونەوەیەک بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شاری کەلار گردبوونەوەیەک بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە شاری کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بە بەشداری ژمارەیەک لە دانیشتووانی شارەکە گردبوونەوەیەک بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا بەڕێوەچوو. لە گردبوونەوەکەدا بەیاننامەیەک خوێندرایەوە، وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکە، گوتیان ئەم هێرشە مایەی مەترسییە بۆ سەر هاوڵاتییان، هەروەها داوا لە حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەم هێرشە وەک کردەوەیەکی تیرۆریستی بناسێنن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، داوا لە هەموو گەلی کورد کرا، بە کۆدەنگی و یەکڕیزی بەرامبەر ئەم هێرشەی داگیرکەری تورکیا بوەستنەوە و وەک کاردانەوەیەک بایکۆتی کاڵا و شمەکی تورکی بکرێت.
هەروەها بەشداربووان داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، لەبری پاساوهێنانەوە بۆ هێرشەکە و درێژکردنی پەنجەی تۆمەت بۆ لایەنەکان، هەڵوێستی جدی بنوێنن دژی ئەم هێرش و دەستدرێژییە.