لە کۆڵن بە دەیان هەزار کەس لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا رێپێوان دەکەن

بە دەیان هەزار کەس بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان و بەمەبەستی خستنەڕووی داواکاری ئازادی جەستەیی ئۆجالان، لە شاری کۆڵن دەستیان بە رێپێوان کرد.

بە داواکاری 'ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد'، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا رێپێوانێکی گەورە رێکخراوە.

لە چەندین وڵاتەوە بە دەیان هەزار کەس لە سەرلەبەیانیەوە خۆیان گەیاندووەتە کۆڵن و کۆبوونەوە.

لە ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێری نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کە لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، رێپێوانەکە لە دی ئێچ بی هاوسی کۆڵن دەستیپێکرا.

کوردستانیان و دۆستانیان دواتر بە پۆستەر و وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە گۆڕەپانی زیگبوگەر شتراس سوتزێر وێرت لە کەناری رووباری راین کە گردبوونەوەکە لەوێ سازدەکرێت کۆبوونەوە و رێپێوانیان کرد.

لە رێپێوانەکەدا دەیان هەزار کەس وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.

جەماوەرەکە لە سەر پردی سێڤرێنسبروگ دەستیان بە رێپێوان کرد، دوای تێپەڕاندنی رووباری راین چەند لافیتەیان بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و ئەڵمانی بەرزکردەوە کە لە سەریان داوای ئازادی بۆ ئۆجالان کرابوو. بەشداربووانی رێپێوانەکە بێ وچان دروشمەکانی " هەزار سڵاو لە ئیمرا:ی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.

هـ . ب