بە دیمەن

لە کۆڵن بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ی تشرینی دووەم

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ گردبوونەی ١٦ی تشرینی دووەم، لە کۆڵنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە ئەنجامدرا و بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا بۆ گردبوونەی ١٦ی تشرینی دووەم، لە کۆڵنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە ئەنجامدرا و بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکە.

هاسەرۆکی کەجەدە-ئە ئەنگین سەڤەر لە کۆبوونەوەی گەلدا قسەی کرد و جەختی کردەوە لە گرنگی بەشداربوون لە گردبوونەوەکە، ئاماژەی بەوەدا پێویستە هەموو گەل ئامادەبن. لە بەردەوامیدا سەڤەر دەستنیشانی کرد دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانیان لە بەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بێدەنگن و گوتی: "بەڵام گەلی کورد بەهیچ شێوەیەک پاشەكشە ناکات لە تێکۆشانی ئازادی."

لە کۆتایی قسەکانیدا سەڤەر سەرنجی خستەسەر ڕۆڵی کۆمەڵگەی کوردی لە ئەوروپا لە تێکۆشانی ئازادی کورددا و بانگەوازکرد بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ی تشرینی دووەمی کۆڵن.