لە کۆڵن چالاکی بۆ پشتیوانی لە دایکانی شەممە بەڕێوەچوو
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە دایکانی شەممە چالاکییەک رێکخرا.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە دایکانی شەممە چالاکییەک رێکخرا.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا هێرشی پۆلیسی تورک بۆ سەر ٧٠٠هەمین هەفتەى چالاکیی دایکانی شەممە و کردنەوەى سکاڵا لە دژی ٤٦ خزم و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکان و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.
چالاکییەکە بە دروشمی "نابێت دایکانی شەممە دادگایی بکرێن" بەڕێوەچوو.
لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا وێنەی کەسە دەستگیرکراوە بێسەروشوێنکراوەکان بەرزکرانەوە و ستاندنی پێدانی زانیاری دانرا.
هەروەها داوای روونبوونەوەى چارەنووسی حەسەن ئۆجاک، حوسێن تۆرامان، سەیهان دۆگان، کەنعان بیلگین، ئیسماعیل باخچەچی و گوڵستان دۆکو و حوسێن غالیب کوچویوزیت کرا، کە لەم دواییانەدا بێسەروشوێنکراون.
چالاکییەکە لە گۆڕەپانی کۆڵن – ڤینەر پلاتز بەڕێوەچوو و باسی مێژووی تێکۆشان بۆ روونکردنەوەى بێسەروشوێنبووەکان کرا.
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "توڕەیی دایکان بکوژەکان دەخنکێنێت" و "ئەوانى بێسەروشوێنیان کردن، بێسەرشوێن دەکرێن" وترایەوە.
ژ.ت