لە کۆڵن یادی شەهیدانکرایەوە و بانگەوازی بۆ فراوانکردنی تێکۆشانکرا

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە و لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بانگەوازی بۆ فراوانکردنی تێکۆشانکرا.

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە دەستپێشخەری کۆماو، فەد – مەد، نەرەوە و یەکێتی هێزی دیموکراتی یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.

چالاکیەکە لە گۆڕەپانی کۆڵن دیزەر ویرف ئەنجامدرا. ئایتەن سونگەر هاوسەرۆکی فەد مەد لە یادکردنەوەکەدا قسەی کرد و وتی، "لە هەموو پارچەیەکی کوردستان هەموو رۆژێک شەهید هەیە. لە مانگی ئایاردا زۆر شەهید هەیە. شەهیدان ئەرک و وابەستەبوونمان بەبیردەهێننەوە."

ئەنگین سەڤەر هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی مەد قسەی کرد و وتی، "لە کەسایەتی لەیلا ئاگری و سینان دەرسیمیا یادی شەهیدان دەکەمەوە. لە هەموو پارچەکانی کوردستان شەڕێکی زۆر قۆڕس هەیە. لە ساڵیادی قڕکردنی ئەرمەنەکاندا بڕیاری قڕکردنی کوردیشدرا. دەوڵەتی تورک دەیەوێت باشوری کوردستان داگیر بکات، بەڵام ئێمە دەزانین ناتۆ پشتگیری دەکات. ٢٢ ساڵە بە گرتنی رێبەر ئاپۆ وادەزانن تێکۆشان کۆتایی دێت، بەڵام سەرنەکەوتن. بەرخۆدانی گەورە پیشاندرا. ئەمڕۆ دەیانەوێت پیلانگێڕی نێودەوڵەتی جارێکیتر زیندوو بکەنەوە، بەڵام ژنان و گەنجانی کورد بەرخۆدانێکی گەورە پیشان دەدەن. لەم تێکۆشانەدا بە تەنها بەرخۆدانی گەریلا بەش ناکات. پێویستە گەلە وڵاتپارێزەکەمان پشتگیری لە تێکۆشان بکات. دەوڵەتانی داگیرکەر دەیانەوێت بەهای شەهیدانمان لەناو ببەن، بەڵام گەنجانی کورد بە تووڕەییەکی گەورەوە وڵامی هێرشەکان دەدەنەوە."

لە جالاکیەکەدا هۆزان جۆمەرگ گۆرانی شەهیدانی وتەوە.

ف.ق