لە کۆنفرانسی سوریادا بەڵێنی ٦.٤ ملیار دۆلاری هاوکاری درا

لە کۆنفرانسی سوریا لە بروکسل، کە بەشداریی چەندین وڵات بەڕێوەچوو، راگەیاندرا، بۆ هاوکاریکردنی مرۆیی پەنابەرانی سوریا بڕی ٦ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار تەرخان دەکەن. راگەیاندرا، ژمارەیەکی زۆر کەم لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە.

کۆنفرانسەکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت رێکخرا. جێگای سەرنج بوو، کە زۆرترین هاوکاری لەلایەن ئەڵمانیاوە پێشکەشکرا. لە ئەنجامی کۆنفرانسەکەدا بەڵێن درا بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڕی ٤ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و بۆ ساڵی ٢٠٢٢ش بڕی ٢ ملیار دۆلار هاوکاری دابین بکرێت.

ئەڵمانیا لە دوای قەیرانی کۆچبەری لە ساڵی ٢٠١٥دا، کە ملیۆنێک کۆچبەری قبوڵکرد و بۆ پەنابەرانی سوریا لە وڵاتانی درواسێ بەڵێنی داوە، ە بڕی ملیاریک و ٧٤٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بکات. ئەوەش بە مانای ئەوەیە ئەڵمانیا یەک لەسەر سێی تەواوی هاوکارییەکان پێشکەش دەکات.

ئەمریکاش بەڵێنی داوە بڕی ٥١٠ ملیۆن یورۆ هاوکاری پێشکەش بکات.

لە کۆنفرانسەکەدا داوا کرا، بۆ ئەمساڵ بەلانیکەوە بڕی ١٠ ملیار دۆلار کۆ بکرێتەوە، بەڵام تەنها بەڵێنی پێدانی ٦.٤ ملیار دۆلار هاوکاری درا، واتە ٢ لەسەر سێ ئەو بڕەی کە داوا دەکرا کۆدەکرێتەوە. ساڵی پاریش ٥.٥ ملیار دۆلار هاوکاری کۆکرابووە.

زۆربەى ئەو هاوکارییانە بۆ پەنابەرانی سوریا لە لوبنان، ئوردون، تورکیا، عێراق و میسر تەرخان دەکرێت. بە تایبەتیش داوا کرا، منداڵان بەشداریی پرۆسەى خوێندن بکرێن.

ژ.ت