لە کۆنگرەی ئینتەرسەندیکاڵ دا دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا

ئینتەرسەندیکاڵ لە شاری زاراگۆزای ئیسپانیا ١٢هەمین کۆنگرەی خۆی رێکخست. لە کۆنگرەکەدا نوێنەرانی کورد و پۆلیسیاریۆ وتەیان پێشکەشکرد. لە کۆنگرەی ئینتەرسەندێکاڵ دا باس لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک کرا.

نوێنەرانی کوردی بەشدار بوو لە کۆنگرەی ئینتەرسەندیکاڵ باسیان لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک کرد.

ئەیوب دۆرو بە ناوی گەلی کوردستانەوە سڵاوی لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئینتەرسەندیکاڵ کرد و ئاماژەی بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە کوردستان و کۆمەڵکوژییەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە کرد.

 دۆرو وتی، ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئەوروپا سیاسەتێکی دووڕوویی پەیڕەو دەکەن و وتیشی: "لەبەر ئەوەی تورکیا ئەندامی ناتۆیە بەرامبەر بە تاوانەکانی بێدەنگن".

دۆرو ئەوەشی وت، سەرەڕای پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، بەڵام دەوڵەتانی ئەوروپا هێشتا بەردەوامن لە فرۆشتنی چەک بە تورکیا.

راشیگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە دەستی بەسەر شارەوانییەکانی گەلی کورددا گرتوە و زەوتی کردوون.

دۆرۆ لەسەر کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کوردەوە وتی: "سەرۆک کۆماری تورک بۆ خۆی وتی، یاسا نێونەتەوەییەکانیان قبوڵ نییە و پابەندی نابن".

دۆرۆ داوای لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد، پشتیوانی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد بکەن.

بەرپرسانی حکومەتی ئیسپانیاش ئامادەیی کۆنگرەکە بوون.

ژ.ت