کوردستانیان لە شاری کۆپنهاگنی دانیمارک چالاکیان ئەنجامدا و ئاماژەیان بە دۆخی زیندانیان لە تورکیا و کوشتنی زیندانیان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد. لە هەمان چالاکیدا کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی شەرمەزارکرا.
لە چالاکیەکەدا وێنەی ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی تورکیادا بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە، بەرزکرانەوە. لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەکرا کە نزیکەی ٦٠٠ زیندانی نەخۆش لە دۆخێکی خراپدا لە زیندانەکاندان. هەروەها باسی ئەوەیان کرد کە زیندانیانی نەخۆش بە ناوی خۆکوشتن و نەخۆشی، گیانیان لەدەست دەدەن.
لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەشکرا کە بکوژی غەریبە گەزەر، وەدات ئەرکمەن و خەلیل گونەش دەوڵەتە.
چالاکوانان پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی زیندانیان پیشاندا و داوایان کرد کە بە زوترین کات ئازاد بکرێن.
لە چالاکیەکەدا کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی شەرمەزارکرا.
لە کۆتایی چالاکیەکەدا بۆ یادکردنەوەی ٣ ژنی شەهید لە فەڕەنسا، بانگەوازی میتینگ کرا.
ف.ق