کوردستانیانی دانیشتووی کۆپنهاگنی دانیمارک و دۆستانیان لە ڤێستەربۆ تۆرڤ کۆبوونەوە و هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئیدانە کرد.
راگەیەندراوێک بەناوی فێد-کوردەوە خوێندرایەوە و تیادا هاتبوو: بێدەنگی بەرامبەر هێرشی چەکی کیمیایی تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.
سورێن سوندێرگارد، لەسەر ناوی پارتی یەکێتی قسەیکرد و وتی: "بەکارهێنانی چەکی کیمیایی حکومەتی ئەردۆغان لە دژی گەریلا و دانیشتوانی هەرێم تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە و بێدەنگەکردنی لێشی تاوانە" سوندێرگارد داوای لە هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکان کرد بە ئەرکەکانیان هەستن.
ژ.ت