لە لاهای و ئارنهیمی هۆڵەندا چالاکی بۆ تەندروستی و ژیانی ئۆجالان رێکخرا

دوای بڵاوبوونەوەى هەواڵی پەیوەندیدار بە ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کوردستانیان بە پەیامی "دەبێت بۆ وەرگرتنی ئاگاداری لە تەندروستییان بەخێرای چاوپێکەوتنی پارێزەران و بنەماڵەکەی ئەنجام بدرێت" رژانە سەر شەقامەکان.

کوردستانیان لە شارەکانی لاهای (دێنهاگ) و ئارنهیمی هۆڵەندا لەسەر بانگەوازی دەم – نەد لە یەک کاتدا بۆ ژیان و تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وەرگرتنی زانیاری لەسەریان و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەیدا، رژانە سەر شەقامەکان و چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکییەکەى شاری لاهای لە بەردەم پەرلەمانی هۆڵەندا و چالاکییەکەى ئارنهیم-یش لە موسیومپلانی بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکاندا سەرنج خرایە سەر بڵاوکردنەوەى هەندێک هەواڵ لەبارەی ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە بە بەردەوامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەکرێنەوە.

چالاکوانان رایانگەیاند، نیگەرانیان بەهۆی گۆشەگیریی قورس و چڕی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گەیشتووەتە لوتکە.

راشیانگەیاند، هەموو کات لە دەوری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەبنە بازنەیەک لە ئاگر و ئەوەشیان راگەیاند، تاوەکو بە دەستهێنانی ئەنجامێک بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ژ.ت