لە لاڤریۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە

لە کەمپی لاڤریۆی ئەسینا بە رێورەسمێک یادی شەهیدانی مانگی ئایار کرایەوە.

بە پێشەنگایەتی ناوەندی کەلتوری کوردی دیموکراتی ئەسینا و تەجەشە لە کەمپی لاڤریۆی سەر بە ئەسینای پایتەختی یونان، بۆ شەهیدانی مانگی ئایار رێورەسمێک ئەنجامدرا.

لەبارەی واتا و گرنگی ئەم رۆژە لەسەر ناوی کۆمیتەی شەهیدان ئەرکان ئەکنجی قسەی کرد. ئەرەنجی ئاماژەی بە گرنگی مانگی ئایاری بۆ پەکەکە و گەلی کورد کرد و لە کەسایەتی حەقی قارەردا یادی هەموو شەهیدانی کردەوە.

رێورەسمەکە بە دروشمی ' شەهید نامرن' کۆتایی هات.

ف.ق