لە لاڤریۆ یادی شەهیدانی زاپ کرایەوە
بۆ شەهیدانی زاپ، لە کەمپی لاڤریۆی ئەسینا چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
بۆ شەهیدانی زاپ، لە کەمپی لاڤریۆی ئەسینا چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
لە کەمپی لاڤریۆی یونان، بۆ یادکردنەوەی ئەو گەریلایانەی کە لە زاپ شەهید بوون، چالاکی ئەنجامدرا.
لە رێورەسمەکەدا کە لەلایەن کۆمەڵەی کەلتوری کوردستانەوە سازکرا، ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان بەشداریان کرد.
لە هۆڵی رێورەسمەکە پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد، ئاڵانی پەکەکە و وێنەکانی شەهیدانی زاپ هەڵواسران.
دوای خولەکێک رێزگرتن، بەڵگەفیلمێک لەبارەی تێکۆشانی زاپ نمایشکرا و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' شەهید نامرن' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' وترانەوە.
ئەکرەم ئەرەنجی باوکی شەهید مەزلۆم ئەرەنجی لە رێورەسمەکەدا قسەی کرد، یادی شەهیدانی زاپی بەڕێزەو ەکردەوە و رایگەیاند کە پێویستە راستی شەهیدەکانی کوردستان باش تێبگەین. ئەرەنجی باسی ئەوەی کرد کە شەهیدان هەمووان فیدایین و وتی، " بە تەنها بە فیداکاری دەتوانرێت وڵامی هێرشی دڕندانەی دوژمن بدرێتەوە. هەر شەهیدێک بەهاریەکی گەورەی گەلە. خەیاڵی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە بەرخۆدانی فیدایی کوردستان تێکدەچێت."
دواتر بۆ شەهیدان شیعر خوێندرانەوە و کۆبونەوەی بە دروشم کۆتایی هات.
ف.ق