لە لاڤریۆ یادی شۆرشی رۆژئاوا کرایەوە

لە شاری لاڤریۆی یونان یادی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە.

ئاهەنگەکە لەلایەن بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ، لە ناوەندی کەلتوری کوردستان و تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپاوە ئەنجامدرا و بە رێزگرتن دەستیپێکرد. گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەپەگە و پۆستەری شەهیدان خەمڵێنرا. بە سەدان کوردستانی و ئینتەرناسیۆنالیست بەشداریان کرد.

لەبارەی شۆڕشی رۆژئاوا شەڕڤانی یەپەگە مەروان کوردۆ قسەی کرد و رایگەیاند، شۆڕشی رۆژئاوا بە تەنها بۆ گەلی کورد نەبوو، بەڵکو بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مژدەیەک بوو و وتی، "شۆرشی رۆژئاوا، سەرهەڵدانی رۆژئاوا گەورەترین سەرکەوتن بوو. ئێمە سەربەرزین. داعش و دەوڵەتی تورک تێکشکان. لە هەموو لایەک زیاتر دەوڵەتی تورک تێکشکا. من دەستێکم لە بەرخۆدانی کۆبانێدا لە دەستدا، بەڵام زۆر شتی دیکەم قازانج کرد."

دواتر گروپی خونچەکانی لاڤریۆ گۆرانیان وت. هەروەژا سینەڤزیۆنێک لەبارەی شۆرشی رۆژئاوا پیشاندرا. دواتر جەماوەرەکە دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد و بە دروشمی 'بژی بەرخۆدانی رۆژئاوا، بژی بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە، بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی بەرخۆدانی زیندانەکان، ژن ژیان ئازادی' کۆتایی بە ئاهەنگەکە هێنرا.

ف.ق