لە لاڤریۆی یونان یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە کرایەوە
کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردستان لە کامپی لاڤریۆی یونان یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە، غازیی ئیستەنبول، قامیشلو و عەفرینی کردەوە.
کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردستان لە کامپی لاڤریۆی یونان یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە، غازیی ئیستەنبول، قامیشلو و عەفرینی کردەوە.
کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردستان لە کامپی لاڤریۆی یۆنان یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە، غازیی ئیستەنبول، قامیشلو و عەفرینی کردەوە. یادەکە لە هۆڵی کۆنفرانسەکاندا بەڕێوەچوو و چەندین کەس بەشدارییان لە یادەکەدا کرد و یادەکە بە رێزگرتن دەستی پێکرد.
لە یادەکەدا وتە پێشکەشکرا و لە وتەکاندا کۆمەڵکوژییەکە شەرمەزارکرا.
پاشان پەیامی مەلەکەپە خوێندرایەوە. لە پەیامەکەدا کۆمەڵکوژییەکە ئیدانە کرا و داوای گەورەترکردنی بەرخۆدانی هاوبەشی گەلان لە دژی فاشیزم کرا.
دوای پێشکەشکردنی وتەکان و خوێندنەوەى راگەیاندراوەکان، سینەفیزیۆنێک سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە نمایشکرا.
یادەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت