لە لەندەن بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێپێوان ئەنجامدرا

لە لەندەن بە ئامادەکاری ڕێکخستنەکانی گەنجان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان ئەنجامدرا.

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم باڵەخانەی ماڵی گەلی کەڤین کە لەنێو گەلی کورددا لە بەریتانیا  خاوەن گرنگیەکی مێژووییە دەستیپێکرد تاوەکو بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی هارنگای بەردەوام بوو.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی ' تیرۆریست ئەردۆغان' ، ' کوردستان بۆ فاشێزم دەبێتە گۆڕستان' ، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' ئازادی بۆ ئوجالان' وترانەوە.

لە چالاکیەکەدا کە سەرنجی هاوڵاتیانی ڕاکێشا، کتێبی سەر هێڵی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بڵاوکرانەوە.

لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی لەندەن کاوە چەکدار قسەی کرد و رایگەیاند کە تاوەکو ڕێبەری گەلی کورد بە جەستەیی ئازاد نەکرێت، دەست لە چالاکیەکانیان هەڵناگرن.

گەنجانی دوای ڕێپێوانەکە بەشداریان لە مەراسیمی یادکردنەی ئاننا کامنلی بریتانیا کرد کە لە سەردەمی داگیرکردنی عەفریندا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەی کورد شەهیدکرا.

ف.ق