لە لەندەن بۆ زیندانیان و ڕێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجامدرا
لە چالاکی "ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش، تێکۆشان دژی گۆشەگیری" کە هەفتانە لە لەندەن ئەنجام دەدرێت، دووپاتکرایەوە ڕێگەی ئازادی بە شکاندنی دەرگاکانی ئیمراڵی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دێتەدی.
لە چالاکی "ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش، تێکۆشان دژی گۆشەگیری" کە هەفتانە لە لەندەن ئەنجام دەدرێت، دووپاتکرایەوە ڕێگەی ئازادی بە شکاندنی دەرگاکانی ئیمراڵی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دێتەدی.
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەلایەن پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) و (NADEK) و (UPOTUDAK) بە بانگەوازی "ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش، تێکۆشان دژی گۆشەگیری" لەبەردەم کتێبخانەی ودگرین چالاکی ئەنجامدرا.
کۆمیتەی هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری چالاکییەکە بوو، پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و وێنەی سیاسەتمەدارانی زیندانی هەڵگیران و درووشمی "ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش" و "بمرێ فاشیزم" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا تیشکخرایە سەر دۆزی کۆبانێ و گرتنی سیاسەتمەداران کورد و لەوانەش هاوسەرۆکانی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش، گوترا: "سڵاو لە هەڵوێستی ڕاست و بەرخۆدانی زیندانیان دەکەین، پشتیوانی خۆمانیان بۆ ڕادەگەیەنین".
جەختکرایەوە، ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و تێکۆشانی دژی گۆشەگیری بەشێکی گرنگە لە تێکۆشان دژی فاشیزم و داگیرکاری گوترا: "پێویستە دەستبەجێ زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن و گۆشەگیری ئیمراڵی کۆتایی بێت".
"ڕێگەی ئازادی بە شکاندنی دەرگاکانی ئیمراڵییدا تێدەپەڕێت"
لەسەر ناوی مەجلیسی گەلی کورد، عەلی پۆیراز تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ و دووپاتی کردەوە، ڕێگەی ئازادی و دیموکراسیی ڕادیکاڵ بە شکاندنی دەرگاکانی ئیمراڵی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا تێدەپەڕێت. تیشکی خستەسەر گرنگی تێکۆشانی یەکگرتوو دژی فاشیزم.
چالاکییەکە بە چەپڵە و درووشم کۆتایی هات.