لە لەندەن بەشکۆوە ۱٥ تەباخ پیرۆزکرا
لە ندەن پایتەختی شانشینی بەریتانیا یادی جەژنی ژیانەوەی ۱٥ ی تەباخ و فەرماندەعەگید بە جۆش و خرۆشەوە کرایەوە و سەرەتای یادەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد.
لە ندەن پایتەختی شانشینی بەریتانیا یادی جەژنی ژیانەوەی ۱٥ ی تەباخ و فەرماندەعەگید بە جۆش و خرۆشەوە کرایەوە و سەرەتای یادەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد.
بە دەستپێشخەری کۆمەڵگەی ئازاد و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئەوروپا و کۆمسیۆنی باشور و ئەنجومەنی گەل لە بەریتانیا یادی ۱٥ تەباخ بەجۆشەوە کرایەوە.
کۆمسیۆنی باشور لەیادەکەدا پەیامێکیان خوێندەوە و وێڕای وەبیرهێنانەوەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ و فەرماندە عەگید، سڵاوی بۆ تەواوی شەهیدانی کوردستان نارد، لەدرێژەی پەیامەکەدا ڕایانگەیاند، بە تەقاندن و دەنگی یەکەم فیشەک بە ڕوی فاشیزم دا بەرخۆدان مەزنتربوو و تا ئەمڕۆ فیشەکی فەرماندعەگید شکۆ و کەرامەتی نەتەوەیەکی هۆشیارکردوە.
لە دێژەی چالاکییەکەدا پەیامی جیاواز پێشکەشکران و بە بەشداریی چەند گروپێکی ئینتەرناسۆنالیست و سۆسیالیست یادەکە بە جۆشەوە بەردەوام بوو و لە کاتژمێر ۱۱ ی پێش نیوەڕۆ تاکوو ٤ی ئێوارە.
لە یادەکەدا بە دەم گۆرانی و سرودە شۆڕشێگڕییەکانەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ ئەنجامدرا و خواردنی کلتوریی کوردەواریش دابەش کرا.
دواتر بە دروشمەکانی 'بژی بەرخۆدانی گەریلا و رۆژئاوا'، و 'بژی رێبەرئاپۆ' و 'بمرێ خیانەت' یادەکە کۆتایی پێهات.
ژ.ت