لە لەندەن و میونشن یادی قوربانیان کۆمەڵکوژی شەنگال کرایەوە
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و شاری میونشنی ئەڵمانیا بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٣ی ئاب لەدژی کوردانی ئێزدی، چالاکی ئەنجامدرا و داوای قبوڵکردنی بەڕێوەبەری شەنگالکرا.
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و شاری میونشنی ئەڵمانیا بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٣ی ئاب لەدژی کوردانی ئێزدی، چالاکی ئەنجامدرا و داوای قبوڵکردنی بەڕێوەبەری شەنگالکرا.
چالاکیەکە بە پشتگیری گەنجانی شۆڕشگێر، کومینی گەنجانی شەهید فیراز داغ و ئەنجومەنی ژنانی ژیان ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا یادی قوربانیانی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کرایەوە و راگەیەنراو خوێندرایەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا چەند داواکاریەک خوێندرانەوە کە بەم شێوەیەیە:
کۆمەڵکوژی شەنگال پێویستە لەلایەن هەموو جیهانەوە وەک 'قڕکردنی ئێزدیان' و ' رۆژی ڕەش' قبوڵ بکرێت.
بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کوردانی ئێزدی کۆمەڵکوژ نەکرێن، پێویستە خۆبەڕێوەبەری شەنگال قبوڵ بکرێت و پشتگیری لێبکرێت.
رێکخستن و بزووتنەوەی ژنانی و هێزە دیموکراتەکان بۆ رزگارکردنی ژنانی ئێزدی لە دەستی داعش کار بکەن و چاودێری بابەتەکە بکەن.
دەزگا نێودەوڵەتی و زلهێزەکان فشار لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی هەڵگرن و ئیرادەی ئێزدی بناسن و خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنیان قبوڵ بکەن.
بارودۆخ برەخسێنرێت کە کوردانی ئێزدی بگەڕێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان.
میونشن
لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بە هەمان ئامانج چالاکی ئەنجامدرا. چالاکیەکە لە گۆڕەپانی ستاشوس ئەنجامدرا و داواکرا کە خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە فەرمی بناسرێت.
لە چالاکیەکەدا بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیەکە پانکارت بەرزکرانەوە. ئاڵاکانی یەبەشە پیشاندران و بڵاوکراوە خوێنرانەوە.
چالاکیەکە بە دروشمی ' بژی بەرخۆدانی شەنگال' و ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' کۆتایی هات.
ف.ق