لە لەندەن یادی شەهیدانی ۹ی ئایار کرایەوە

لە لەندەن بە دەستپێشخەری کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و (کەژار)، یادی شەهیدانی ٩ی ئایار کرایەوە.

لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، یادی شەهیدانی ۱۹ئایار کرایەوە. سەرەتا بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی گیانی پاکی شەهیدان دەست بە چالاکیەکەکرا و دواتر، لە سەر ناوی پژاک " شاخەوان دالەهۆ" پەیامێکی خوێندەوە ،هەروەها لەسەناوی کەژار سۆنیا کەریمی و لەسەر ناوی نوێنەری ئەنجومەنی گەلی کورد لە بەریتانیا ئەرجان ئیقبال و لەسەرناوی کۆمسیۆنی کەجەدەکەی باشور لە لەندەن شوان ئاوارە قسەیان کرد.

لە پەیامەکاندا دەوڵەتی ئێران وەک دیکتاتۆر و دژە مرۆڤ ناوزەندکرا و راگەیەندرا، لەدژی هێلی خیانەت تێکۆشان بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان بەردەوام دەکەن. دژی سێدارە و شۆڤێنیزمی دەولەتی ئێران بەردەوام لە خەبات دەبن.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە شیرین عەلەمهولی ، علی حەیدەریان ،فەرهاد وەکیلی ، فەرزاد کەمانگەر چوار ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە لایەن رژێمی ئێرانەوە لە ۹ی ئایاردا لە زیندانی ئەوینی تاران لەسێدارەدران.

ف.ق