لە لۆرینتی فەرەنسا واژۆ لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە کۆکرایەوە

لە شاری لۆرینتی فەرەنسا لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە چالاکییەک ئەنجامدرا و لە چالاکییەکەدا ئیمزا بۆ لابردنی قەدەغەى سەر پەکەکە کۆکرایەوە.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا بە دروشمی "پەکەکە گەلە، گەل قەدەغە ناکرێت" ستاندیان دانا و سەدان واژۆیان بۆ لابردنی قەدەغەى سەر پەکەکە کۆکردەوە.

لە نیوەڕۆوە لە گۆڕەپانی پاڵاس ئاریستید ستاند دانرا. سەدان ئیمزا کۆکرانەوە و چالاکییەکە تا ئێوارە بەردەوام بوو.

لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا بڵاوکراوە بە زمانی فەرەنسی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرا.

ژ.ت