لە لوزێرنی سویسرا بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردرا

کوردستانیان لە سویسرا بۆ ئازادیی عەبدڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامن لە نامە ناردن بۆ ئەنتۆنیو گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە شار و کانتۆنەکانی سویسرا بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنەکانی گەلی کورد، نامە لە چوارچێوەی کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان ئامادە دەکرێن و بە شێوەی بە کۆمەڵ بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەنێرن.

لەو چوارچێوەیەدا لە شاری لوزێرن بە پێشەنگایەتیی ئەنجومەنی گەلی کورد نامە بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نێردرا.

کوردستانیان لە کانتۆنی لوزێرن هەموو هەفتەیەک هەڵمەتێکی نامە ناردن ئەنجام دەدەن.

ژ.ت