لە لیماسۆل ٤ی نیسان پیرۆزکرا

لە شاری لیماسۆل ٧٣هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا.

لە شاری لیماسۆلی قوبرس ٧٣هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا.

 ئاهەنگی پیرۆزباییەکە لە ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی تیۆفیلۆس بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان پیرۆزکرا.

 لە ئاهەنگەکەدا بەردەوام دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترایەوە.

لە ئاهەنگەکەدا، سیاسەتمەدار کامیل ئاکالین، باسی لە گرنگیی ٤ی نیسان کرد.

دوای وتارەکان سینەفیزیۆنێک لەسەر ٤ی نیسان و ژیانی ڕێبەرایەتی بۆ ئامادەبوان نمایش کرا.

ئاهەنگەکە بە گێڕاندنی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.

ژ.ت