لە لیماسۆل بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان کرا
لە شاری لیماسۆلی قوبرس، کوردستانی و دۆستەکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێکیان ئەنجامدرا.
لە شاری لیماسۆلی قوبرس، کوردستانی و دۆستەکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوانێکیان ئەنجامدرا.
لە شاری لیماسۆلی قوبرس، کوردستانی و دۆستەکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکییەکیان ئەنجامدا. چالاکوانان لەبەردەم ناوەندی چاندی کوردی تیۆفیلۆس کۆبوونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
لەڕێپێوانەکەدا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و پانکارت و پۆستەر بەرزکرانەوە و بەردەوام درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەگوترایەوە.
چالاکوانان لەبەردەم شارەوانی لیماسۆل بۆ یادکردنەوەی شەهیدان، خولەکێک ڕێزگرتنیان پیشاندا و ڕێپێوان گۆڕا بۆ گردبوونەوە. سیاسەتمەداری کورد لەزگین سەرحەد قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد، کوردانی قوبرس بە بەهێزی بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن.
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.