لە لیماسۆل چالاکیی چادرهەڵدان لە دژی هێرشە کیمیاییەکان دەستیپێکرد
لە قوبرس زنجیرەیەک چالاکی بۆ ڕیسواکردنی تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد، لە سەرتاسەری قوبرس دەستی پێکرد. هاوکات لە شاری لیماسۆل چالاکیی چادرهەڵدان دەستیپێکرد.
لە قوبرس زنجیرەیەک چالاکی بۆ ڕیسواکردنی تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد، لە سەرتاسەری قوبرس دەستی پێکرد. هاوکات لە شاری لیماسۆل چالاکیی چادرهەڵدان دەستیپێکرد.
کوردانی دانیشتووی شاری لیماسۆل لە وڵاتی قوبرس لە دژی هێرشە پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئاکەپە - مەهەپە بە چەکی کیمیایی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە بەردەم شارەوانیی لیماسۆل چالاکییەکی چادرهەڵدانیان دەستپێکرد. چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و دەستپێشخەری ژنان و ئەنجوومەنی گەلی کورد لە قوبرس بەڕێوەچوو.
کوردستانیان لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوەیان بە زمانی یۆنانی و ئینگلیزی بەسەر هاووڵاتییان دا دابەش کرد. خەڵکی قیبریس و گەشتیاران بایەخێکی زۆریان بۆ چالاکییەکە نیشاندا. چالاکوانانیش تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لە دژی کورد بۆ هاووڵاتییان و گەشتیارا باس دەکرد، کە ئەو تاوانانە بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو ئەنجام دەدات.
سیاسەتمەدار کامیل ئاکالن لە چالاکییەکەدا ڕایگەیاند، بۆ ریسواکردنی هێرشە پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێرشە کیمیاییەکان، کە بە بەڵگەوە سەلمێندراون، هەموو ڕۆژێک لە مەیدانەکان دا دەبن و هەموو رۆژێک لە سەرتاسەری قوبرس بە پێی پلان، زنجیرە چالاکیی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن.
ئاکالن لەسەر پلانی چالاکییەکان وتی: "لە ئەمڕۆ بە دواوە ٣ ڕۆژ لە لیماسۆل، ٢ ڕۆژ لە لارناکا و لە کۆتایشدا ٣ ڕۆژ لە نیکۆسیا لەبەردەم بینای ئەنجومەن (پەرلەمان)ی قوبرس و نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا چالاکی ئەنجام دەدەن و چالاکییەکان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ تاوەکو کاتژمێر ١٨:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبن.
هەروەها ڕۆژی هەینی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ دەروازەی سنووری کۆشکی لیدرا لە نیکۆسیا رێکدەخەن. بەم بۆنەیەوە بانگەوازی هەموو گەلەکەمان لە قوبرس و دۆستانی قوبرسمان و هەموو ئازادیخوازان دەکەین، کە بەشداری لەو رێپێوانەدا بکەن".
ژ.ت