لە لیماسۆل جۆش و خڕۆشی نەورۆز

کوردانی شاری لیماسۆلی قوبرس، نەورۆزیان بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆز کرد.

کوردستانیان لەبەردەم ناوەندی کەلتوری کوردی زیئۆفیلۆسی قوبرس کۆبونەوە و ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد.

ئاهەنگەکە بە پشتگیری ئەنجومەنی گەلی کورد و دەستپێشخەری ژنانی کورد ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بژی پەکەکە'، ' بژی نەورۆز' و ' پەکەکە گەلە و گەل لێرەیە' وترانەوە.

لە گۆڕەپانی نەورۆز بەشداربووان بە گۆرانی پەکەکە و گەریلا هەڵپەڕین.

هەروەها لێدوانیشدرا و باسی ئەوەکرا کە بە ڕۆحی نەورۆز فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێت.

ئاماژە بەوەدرا کە تێکۆشانی گەلی کورد، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد ئازاد دەکات.

جەماوەرەکە بە هەڵپەڕکێ و خۆهەڵدان لەسەر ئاگری نەورۆز کۆتاییان بە ئاهەنگەکە هێنا.

ف.ق