لە ڕۆما و بۆڵۆنیا و پارما نەورۆز پیرۆزکرا

لە ڕۆما و بۆڵۆنیا و پارما نەورۆز پیرۆزکرا، لە ئاهەنگ و چالاکییەکان، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لە کۆمەڵەی ئارارات ئاهەنگی نەورۆز بە جۆشەوە بەڕێوەچوو. سەرۆکی شارەوانی و کۆمەڵە و سەندیکا و پارێزەر و خوێندکار و بزووتنەوەی ژنان بەشداربوون.

ڕۆحی یەکێتی و پشتگیری بەسەر ئاهەنگەکەدا زاڵبوو، وتەبێژی کۆمیتەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جیۆڤانی ڕوسۆ سپێنا تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ٢٥ ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و قۆناغی هاتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕۆما.

ڕایگەیاند ئەم ڕەوشە قبووڵ ناکرێت و پێویستە بەزووترین کات ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت.

زیاتر کە هەزار ئیتاڵی بەشداری ئاهەنگەکە بوون، ئاهەنگە بە چالاکی هونەری کۆتایی هات.

بۆڵۆنیا

لە شارەکانی بۆڵۆنیا قو پارمای ئیتاڵیا بە بەشداری سەدان کوردستانی و ئیتاڵی نەورۆز پیرۆزکرا.

بۆ یادکردنەوەی شەهید ئاڤێستا خابور (زەلوخ حەمۆ) کە لە بەرخۆدانی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ بەرامبەر داگیرکەری تورکی فاشیست چالاکی فیداکاری ئەنجامدا، لە بۆڵۆنیا هۆڵی چاندی لاباس کرایەوە. پاش خولەکێک ڕێزگرتن، کۆبوونەوەیەک دەربارەی تێکۆشانی ژنانی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.

ژنە شۆڕشگێڕی ئیتاڵی یەپەژە ئەنتەرناسیۆنال ئەلێسیا مانزی و لە یا باستاوە عادلە وەک قسەکەر بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، پاشان کۆبوونەوەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.

پاشان کەمپەینی پشتگیری دەستی پێ کرد بۆ کردنەوەی سینەمای عامودا لە ڕۆژئاوا. یەکەمین فیلم بەم بۆنەیەوە، پیشاندانی سینڤزیۆنێک بوو بۆ یادکردنەوەی لۆرێنزۆ ئۆرسێتی (تێکۆشەر پڵنگ) کە لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی ڕۆژئاوا لەدەستی داعش شەهید بوو.

چالاکییەکە بە گۆرانی هونەرمەندان بەردەوام بوو، پانکارت دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرزکرانەوە، هەموو جێیەک بە ئاڵای پەکەکە و یەپەگە و یەپەژە ڕازێنرایەوە، درووشمی "بژی نەورۆز" و "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە.

پارما

٢١ ی ئادار ڕۆژی پێنج شەممە لە پارما بە بەشداری بە بەشداری ٢٣ ڕێکخراو و پارت و سەندیکا و دامەزراوە ڕێپێوانی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا.

تێیدا درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" و "ئاشتی بۆ کوردستان" و "بژی نەورۆز" و "بژی کوردستان" و "بژی ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە. پاش ڕێپێوانە ڕەنگینەکە چالاکی کەلتووری و کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەستی پێ کرد.

پاش وتەکان گۆرانی فۆلکلۆری پێشکەش کراوە و بووە مایەی دڵخۆشی جەماوەر. چالاکییەکە درەنگانی شەو بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.