لە مانت لا جۆلی کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا

لە مانت لا جۆلی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.

لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی مانت لا جۆلی فەرەنسا، بە ئامانجی "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. زیاتر لە ٣٠٠ کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداری کۆبوونەوەی گەل بوون کە تێیدا سیاسەتمەدار خەتیب دیجلە وەک قسەکەر بەشداربوو.

خەتیب تیشکی خستەسەر پێشهاتەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و پاشخانە مێژووییەکانیان، هەروەها گرنگی دەرکەوتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کوردستان و ڕۆڵی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ پرۆسەی پێشکەوتنی تەڤگەری ئازادی کوردستان.

دیجلە تیشکی خستەسەر هۆکارەکانی پشت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاکامەکانی ئەم ڕووداوە، هاوکات تیشکی خستەسەر گرنگی بەدەمەوەچوونی چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و دووپاتی کردەوە پێویستە بەرخۆدان فراوانتر بکرێت.

دیجلە ڕایگەیاند لەدەوری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە وەک ئیرادەی گەلی کورد دەیبینن، یەکیان گرتووە و بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕی قوربانی زۆر دراوە، هەروەها ئەم هەڵوێستە ئەمڕۆش بەردەوامە.

هاوکات بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی مەزنی ١٧ ی شوباتی کۆڵن.