لە مارسێلیا هەڕەشەکانی دژبە شەنگال ئیدانەکرا

لە شاری مارسێلیای فەرانسا لەدژی هەڕەشەکانی حکومەتی عێراق لە سەر شەنگال چالاکییەک ئەنجامدرا.

لە دژی هەڕەشەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق لە سەر یەبەشە لە شەنگال لە شاری مارسێلیای فەرانسا چالاکییەکی ئیدانەکردن ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی پانکاردی " بژی بەرخۆدانی شەنگال"  بەرزکرایەوە، بۆماوەیەک ڕێگەی هاتووچۆ داخرا و بێ وچان درووشم وترایەوە.

ک-ش